هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشو هەوای هەرێمی كوردستان

كەشو هەوای هەرێمی كوردستان
كەشو هەوای هەرێمی كوردستان

2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە لە شارەکانی باشووری کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو ئاسمان لە شارەکانی هەرێم هەور دەبێت، کە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک تۆماردەکرێت کە ١٩ پلەی سیلیزییە، هاوکات نزمترین پلەش لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک تۆمار دەکرێت کە ١٦ پلەی سیلیزییە، هاوکات نمە باران لە شوێنە جیاجیاکانی هەرێم دەبارێت.