هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و ئەگەركانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گرژیی و ئاڵۆزییەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا.

هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراقی بەلاوە گرنگە و، خوازیاری بەردەوامیدانە بە جەنگی دژی داعش لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی بە تایبەت هێزەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان و مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.