هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرپرسێكی داعش لە موسڵ دەستگیركرا

بەرپرسێكی داعش لە موسڵ دەستگیركرا
بەرپرسێكی داعش لە موسڵ دەستگیركرا

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، چەكدارێكی داعش لە موسڵ دەستگیركراوە، كە بەرپرسی تەقاندنەوەی مزگەوتی نەبی یوسفە. شانەكە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسە ناوی عەبدولبارییە و لە موسل دەستگیركراوە. شاری موسڵ لە ساڵی 2014 دا لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵكرا و هەر لەو ساڵەدا مزگەوتی بەناوبانگی نەبی یوسفی تێدا تەقێندرایەوە.