خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دژی خوێندنی ئەلیكترۆنی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد
2020-10-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك-بەشی هەواڵ ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆ دژی شێوازی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەپێی زانیارییەكان، خوێندكاران خوێندنی ئاوێتە و ئۆنلاین ڕەتدەكەنەوە و وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن، شێوازێكی لەو شێوەیە خزمەت بەوان ناكات و ناتوانن هیچ سوودێك لە وانەكان وەربگرن، بەتایبەت ئەو بەشانەی كە وانەی […]