هەواڵی کوردستان ئێستا

زیندانییەك لەناو ئاسایشی گشتی هەولێر گیانی لەدەستدا

زیندانییەك لەناو ئاسایشی گشتی هەولێر گیانی لەدەستدا
زیندانییەك لەناو ئاسایشی گشتی هەولێر گیانی لەدەستدا

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - 

زیندانییەكی تەمەن 40 ساڵ لەناو ئاسایشی گشتی هەولێر گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند،" ئەو روداوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر رویداوە، دەوترێت كە ئەو زیندانییە خۆی خنكاندوە، لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە دەستپێكردوە".

لەلایەكی دیكەوە، كەسوكاری ئەو زیندانییە لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند،" رۆژی دوشه‌ممه‌ كاتژمێر 11ی شه‌و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ لە ماڵەكەیدا دەستگیریانكردوە"

ئەو هاوڵاتییەك تەمەنی 40 ساڵەو ناوی (مه‌جید ئیبراهیم)ەو خاوەنی پێنج منداڵە و پێشتر پێشمەرگە بوە و كارو پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری و كڕین و فرۆشتنی چه‌ك بوه‌ و ئاسایش بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیریان كردوە، لەئێستاشدا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی هەولێرە بەمەبەستی زانینی هۆكاری مردنەكەی.

خەندان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر روداوەكە، چەندین جار پەیوەندیكرد بە عەقید ئاشتی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی گشتی هەولێر، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.