سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرا
2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌گه‌وره تیرۆرستانی داعشی له‌شاری كه‌ركوك راگه‌یاند.
یه‌كێك له‌تیرۆرستانی داعشیان ده‌ستگیركردوه كه یه‌كێك بوه له‌سه‌ركرده‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبهتداو به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌قید روكن عه‌مار عه‌بدولزه‌هره حسێنی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی دوی تایبه‌تی كه‌ركوك، یه‌كێك له‌تیرۆرستانی داعشیان ده‌ستگیركردوه كه یه‌كێك بوه له‌سه‌ركرده‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش".
ئه‌و تیرۆرسته‌ی ده‌ستگیركراوه یه‌كێك بوه له‌كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو،"ئه‌و تیرۆرسته‌ی ده‌ستگیركراوه یه‌كێك بوه له‌كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه سنوریه‌كانی كه‌ركوك به‌رده‌وام جموجۆڵیان هه‌یه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه به‌ته‌واوی جموجۆڵه‌كانیان بنبڕ بكرێت.