هەواڵی کوردستان ئێستا

لە دهۆك 40 حاڵەتی ئەنفلۆنزای H1N1 تۆماركراوە

لە دهۆك 40 حاڵەتی ئەنفلۆنزای H1N1 تۆماركراوە
لە دهۆك 40 حاڵەتی ئەنفلۆنزای H1N1 تۆماركراوە

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان -         

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك ئاشكرایكرد 24 حاڵەتی توشبون بە ئەنفلۆنزای H1N1  ناسراو بە ئەنفلۆنزای بەراز تۆماركراوە.

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، د.سیروان محەمەد ئەسوەد بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک رایگەیاند،"چەندین كۆبونەوە لەسەر فایرۆسی H1N1  لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجامدراوە، بەمەبەستی چۆنێتی روبەڕوبونەوەی ئەم نەخۆشییەو چۆنێتی کەمکردنەوەی ژمارەی نەخۆشەکان بەڵێنیان داوە هاوكاریمان بكەن.

تاكو ئێستا لە شاری دهۆك 67 گومانلێكراوی توشبو بە ڤایرۆسی H1N1 نێردراوە بۆ بەغداد، لەو رێژەیەش 24 حاڵەتیان توشی ڤایرۆسەكە بون

ئاماژەی بەوەشكرد، تاكو ئێستا لە شاری دهۆك 67 گومانلێكراوی توشبو بە ڤایرۆسی H1N1 نێردراوە بۆ بەغداد، لەو رێژەیەش 24 حاڵەتیان توشی ڤایرۆسەكە بون و هەنگاوەكانی وەرگرتنی چارەسەریان بۆ جێبەجێكراوە،   حاڵەتی بەئەگەری توشبون بە ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار کراوەو هەموو حاڵەتەکان نمونەیان لێ وەرگیراوەو بۆ بەغا نێردراون بۆ دڵنیابوون لە هەبونی نەخۆشییەکە.