هەواڵی کوردستان ئێستا

لێدوانێک لە گوتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

لێدوانێک لە گوتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە
لێدوانێک لە گوتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.

رێزدار مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.


جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/١/١٦

16 کانوونی دووەم 2020