هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆك كۆمار لە بارەی تەندروستی عەلی سیستانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆك كۆمار لە بارەی تەندروستی عەلی سیستانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
سەرۆك كۆمار لە بارەی تەندروستی عەلی سیستانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - 

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە بروسكەیەكی ئاراستەی مەرجەعی باڵا سەماحەتی سەید عەلی سیستانی كرد بۆ ئەوەی لە دۆخی تەندروستی سەماحەتیان بپرسێت دوای ئەوەی باری تەندروستی تێكچو.

ئەمەش دەقی بروسكەكەیە:

سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی حسێنی سیستانی 
سڵاوی پەروەردگاری مەزنتان لێبێت.

هەر لەسەرەتای بیستنی هەواڵی تێكچونی باری تەندروستی سەماحەتی پیرۆزتان، بەووردی و لە نزیكەوە چاودێریمان كردو ئێمە سوپاسگوزاری خوداین كە تەندروستی سەمەحەتتان جێگیرەو نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتووی کۆتایی ھاتووە، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەین تەندروستیتان ساغ و سەلامەت بێت و خێر و نیعەمەتی بەڕێزتان بەسەر عێراق و گەلەكەیدا ببارێنێت لەگەڵ ئەو شیفایەی كە بەخشی بە بەڕێزتان.

دەست بەرز دەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتان پارێزێت لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەك بە دوورتان بخات و وەك سەرمایەیەكی گەورە بۆ عێراق و گەلی موسڵمان بتان هێلێت، سەرۆكایەتی كۆمار ئەو پەڕی ئامادەباشی نیشاندەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دامەزاروە پزیشكییەكان پەیوەندی بكات تا چاودێری پێویست پێشكەش بە سەماحەتتان بكات، لە كاتێكدا كە بڕوا و متمانەی تەواومان هەیە بە توانا و دڵسۆزی كادرانی پزیشكی كە بەسەركەوتووی سەرپەرشتی تەندروستی و نەشتەرگەرییەكەی بەڕێزتیان كرد و بەردەوامیش دەبن لە چاودێری كردنی تەندروستی سەماحەتتان.

سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێبێت

بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆمار