عێراق بەفرۆكهی F16 بۆردومانی باره‌گایه‌كی داعش دەکات
2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه سوپای عێراق له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی F16-ه‌وه، بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی تیرۆرستانی داعشی له‌زنجیره چیای همرین ئه‌نجامداو سه‌رجه‌م تیرۆرستانی ناو بنكه سهربازیهكه كوژران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فرۆكه F16-ەکانی عێراق بۆردومانی باره‌گایه‌كی سه‌ربازی تیرۆرستانی داعشیان له‌ناوچه‌ی وادی ئه‌نجامداوە
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فرۆكه F16-ەکانی عێراق بۆردومانی باره‌گایه‌كی سه‌ربازی تیرۆرستانی داعشیان له‌ناوچه‌ی وادی ئه‌نجامداوە و سه‌رجه‌م تیرۆرستانی ناو باره‌گا سهربازیهكهش كوژراون و هیچ چه‌كدارێكیان له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه رزگاریان نه‌بوه".
بۆردومانه‌كه‌یان ئامانجی خۆی به‌ته‌واوی پێكاوه‌و سه‌رجه‌م تیرۆرستانیان له‌و باره‌گا سه‌ربازیه له‌ناوبردوه
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی بهوهكردوه، بۆردومانه‌كه‌یان به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری ئه‌نجامداوه، ئامانجی خۆی به‌ته‌واوی پێكاوه‌و سه‌رجه‌م تیرۆرستانیان له‌و باره‌گا سه‌ربازیه له‌ناوبردوه.
دوێنێش به‌هه‌مانشێوه، له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی F16 سوپای عێراق بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زنجیره چیای حه‌مرین-ی كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش-یان له‌سنوره‌كه كوشتوه.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌سه‌ر سنوری زنجیره چیای حه‌مرین به‌به‌رده‌وامی ده‌بینرێت و چهندیجارێكیش سوپای عێراق كێوماڵی ناوچه‌كه‌ی كردوه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی و ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌وه نه‌توانراوه به‌ته‌واوی له‌تیرۆرستان پاكبكرێته‌وه.