پێنج وڵات داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی فرۆكه‌ئۆكرانیه‌كه له‌ئێران ده‌كه‌ن
خەندان-
هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی بریتانیا‌و كه‌نه‌داو سوید‌و ئه‌فغانستان و ئۆكرانیا داوا له‌ئێران ده‌كه‌ن قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری قوربانیانی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه بكاته‌وه.
بریتانیا‌و كه‌نه‌داو سوید‌و ئه‌فغانستان و ئۆكرانیا داوا له‌ئێران ده‌كه‌ن قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری قوربانیانی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه بكاته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا‌و كه‌نه‌داو سوید كۆبونه‌وه‌و له‌راگه‌یه‌ندراوێكیشدا داوایان له‌ئێران كرد، قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانیانی فرۆكه‌ئۆكرانیه‌كه بكاته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه خرایه خواره‌وه.
هاوكات له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، فرانسوا فیلیپ شامباین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رون له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه ده‌كه‌ین و هاوكات داواشده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن له‌و كرده‌وه‌یه لێپرسینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامبدرێت".
ده‌بێت ئێران قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه
پێشتریش، هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئۆكرانیا‌و ئه‌فغانستان جه‌ختیان كرده‌وه، ده‌بێت ئێران قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه، فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا له‌جۆری ( Boeing 737) كه 176 سه‌رنشینی تێدابو له‌لایه‌ن هێڵی سیستمی به‌رگری ئێرانه‌وه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌ره‌تا حكومه‌تی ئێران ره‌تیكرده‌وه فرۆكه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خرابێته خواره‌وه، به‌ڵام دواتر دانی به وه‌دانا و به" هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی" وه‌سفیكرد.