هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانتارێكی عێراق: فوئاد حسێن كاری دو كۆمپانیای حزبی لەخاڵێکی سنوری ئاشكرا ناكات

په‌رله‌مانتارێكی عێراق: فوئاد حسێن كاری دو كۆمپانیای حزبی لەخاڵێکی سنوری ئاشكرا ناكات
په‌رله‌مانتارێكی عێراق: فوئاد حسێن كاری دو كۆمپانیای حزبی لەخاڵێکی سنوری ئاشكرا ناكات

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراق كاری دو كۆمپانیای حزبی له‌سنوری رۆژئاڤای كوردستان ئاشكرا ناكات".

دو کۆمپانیای حزبی لەخاڵێکی سنوری کاردەکەن و داهاته‌كه‌ی تاكو ئێستا نادیاره‌

غالب محه‌مه‌د له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، "نوسراوێكمان ئاراسته‌ی فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراق كردوه‌و ئاشكرامان كردوه‌ كه‌ خاڵی سنوری سمێلكای نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریا (رۆژئاڤای كوردستان) له‌لایه‌ن دو كۆمپانیای حزبی به‌ناوه‌كانی ستیرو سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌ده‌برێت و داهاته‌كه‌ی تاكو ئێستا نادیاره‌".
لەنوسراوی دوه‌ممان كردوه‌ داوای ئه‌وه‌مان كردوه‌ كه‌ به‌دواداچون بكات بۆ ئه‌و دو كۆمپانیای حزبیه‌، بەڵام تائێستا نەیکردوە

راشیگه‌یاندوه‌، "نوسراوه‌كه‌ ساڵی پێشو كردومانه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌، لەنوسراوی دوه‌ممان كردوه‌ داوای ئه‌وه‌مان كردوه‌ كه‌ به‌دواداچون بكات بۆ ئه‌و دو كۆمپانیای حزبیه‌".

غالب محه‌مه‌د وه‌زیری ره‌خنه‌شی له‌وه‌زیری دارایی عێراق گرتوه‌و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، "ئایا تۆ (وه‌زیری حزبی) كه‌ نه‌خشه‌ڕێ بۆ كۆمپانیا حزبیه‌كان داده‌نێیت یان وه‌زیری دارایی عێراقی فیدڕاڵی".