پۆلیسی دهۆك ورده‌كاری كوژرانی ئه‌و گه‌نجه‌ی دایك و براكه‌ی كوشت ئاشكراده‌كات
2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
پۆلیسی دهۆك گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌ی راگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌قه‌زای زاخۆ ده‌سترێژی گوله‌ی له‌دایك و برایه‌كی كرد‌و روبه‌روی هێزه ئه‌منیه‌كان بوه‌وه.
له‌رێگه‌ی چه‌كی جۆری كڵاشینكۆفه‌وه ده‌ستدرێژی گوله‌ی له‌خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كرد
هێمن سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی حسێنیك له‌سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌رێگه‌ی چه‌كی جۆری كڵاشینكۆفه‌وه ده‌ستدرێژی گوله‌ی له‌خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كرد.
ئه‌و گه‌نجه روبه‌روی هێزهئهمنیهكان بوه‌وه، له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێكی برینداركرد، دواتریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا
وتیشی:" له‌ئه‌نجامدا دایكی كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌و برایه‌كیشی كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه كوشتوه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه، ئه‌و گه‌نجه روبه‌روی هێزهئهمنیهكان بوه‌وه، له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێكی برینداركرد، دواتریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو به‌برینداری ده‌ستگیركرا، به‌ڵام پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و روداوه ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام پێده‌چێت كێشه‌ی خێزانی هه‌بوبێت و تا ئێستاش هیچ شتێك رون نه‌بوه‌ته‌وه‌و له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین.