بكوژانی ئه‌فسه‌ره كورده‌كه‌ی به‌غداد ده‌ستگیركران
خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌غداد، ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تباری به‌كوشتنی ئه‌فسه‌ره كورده‌كه‌ی به‌غدا كه له‌شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه كوژرا راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌غداد له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كوشتنی ملازمی یه‌ك رێبوار فازڵ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، راسته‌وخۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكردو توانیمان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بكوژه‌كانی ده‌ستگیربكه‌ین".
راشیگه‌یاند، دو كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی ملازمی یه‌ك رێبوار فازڵ ده‌ستگیركراون و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی دادگا كراون".
شه‌وی 15-1-2020 ئه‌فسه‌رێكی كورد له‌به‌غدا به‌پله‌ی ملازم به‌ناوی ڕێبوار فازل له به‌شی ماده هوشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڕه‌كی "حی الاسكان" له به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراو دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.