هەواڵی کوردستان ئێستا

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان (Ktv)

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان (Ktv)
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان (Ktv)

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتی و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و تێكرای کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی.. 

لە (21)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان(Ktv) پڕ بەدڵ گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو ماندوونەناس و  بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین و، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ هەنگاوی باشتر و پێشكەوتووتر لە كارەكانتان و پێشخستنی بوارە جۆراوجۆرەكانی كار و بەرنامەكانتان.

كەناڵی ئاسمانی كوردستان، کە بەر لە (21)ساڵ بەسەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی دامەزرا، قۆناغێكی بەرچاو و دیاری لە بواری كاری میدیایی هێنایە ئاراوە و بە پرۆژەیەكی پێشكەوتووی زانستی و تەكینیكیەوە دەستی بە پەخش كرد و مایەی خۆشحاڵیشە، كە ئەمڕۆ خاوەن پەیامێكی رەسەن و راستگۆیانەیە و پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە.

دامەزراندنی (Ktv) هەنگاوێكی گرنگ و گونجاو و بەسوود بوو بۆ تەواوی هاونیشتیمانیان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و برەودانی زیاتر بە ھەستی نەتەوەیی و بواری كوولتوری و رۆشنبیری و زمانەوانی و میدیایی.

رۆڵی میدیا بە گشتی و كەناڵە ئاسمانیەکان بەتایبەتی لەو سەردەمەی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و شۆڕشی زانیاریی و تەكنیكی پەیوەندیكردندا زۆر بایەخدارە، بۆیە ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیاییە بەوپەڕی راستگۆیی و بابەتیانە و خەمخۆرنە لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتیەو رەوشەكە دابن بۆ چارەكردنی كەموكوڕییەكان و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی لە كوردستاندا.

بەو بۆنەیەوە وێرای پیرۆزباییمان، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان(Ktv) دووپات دەكەینەوە و بۆ ساڵی داهاتوو هیوای پێشكەوتن  و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

دووبارە پیرۆز بێت(21)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی كوردستان(Ktv)..

 

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی

  پارتی دیموكراتی كوردستان

      17/1/2020