راستەوخۆ: خامنەیی دوای هەشت ساڵ وتاری هەینی پێشكەش دەكات
خەندان-
لە ئێستادا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای هەشت ساڵ، لە مزگەوتی گەورەی تاران بە ئامادەبونی هەزاران كەس وتاری هەینی پێشكەشدەكات.
عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند، روداوه‌كانی رابردو نابێت له‌بیر بكرێن و روداوی ده‌گمه‌ن بون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوای 8ساڵ لهئامادهنهبونی، عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌وتاری رۆژی هه‌ینی تاران پێشكه‌شكرد.
عه‌لی خامنه‌ئی رایگه‌یاند، " دو هه‌فته‌ی رابردو كه تێپه‌ڕی ده‌گمه‌ن و پڕ بون له‌روداو، روداوی تاڵ و شیرینمان به‌سه‌ردا هات، ده‌بێت وانه‌یان لێوه‌فێربین".
وتیشی: " ده‌یان ملیۆن لهئێرانیهكان و سه‌دان هه‌زار عێراق و چه‌ندین وڵاتی دیكه بۆ بۆ سوپاسكردن و وه‌فا له‌به‌رامبه‌ر خوێنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران هاتنه‌سه‌ر شه‌قام و گه‌وره‌ترین پێشوازیان لێی كرد.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، " كاتێك كه سوپای پاسداران ئێران پێگه‌كانی ئه‌مریكای كرده ئامانج، رۆژێكی گرنگی مێژووی بو، رۆژه‌كان ته‌واو ده‌بن به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و رۆژانه له‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كان ده‌مێننه‌وه، ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌باوه‌ڕی ئێمهكۆمهڵگهیهكی خۆڕاگر‌و سوپاسگوزاره، به‌درێژایی ساڵانی رابردو گه‌لی ئێران سوپاسگوزار بون".
ئه‌وه‌شی وت: "زیاتر له 41 ساڵه به‌رده‌وام گه‌لی ئێران سه‌ركه‌وتن تۆمارده‌كات".
دواین ئاماده‌بونی خامنه‌ئی له‌نوێژی هه‌ینی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تێیدا وه‌ڵامی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكای دایه‌وه كه ناوبراو رایگه‌یاندبو، هه‌مو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا كراوه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.
به‌شداریكردنی خامنه‌یی له نوێژی هه‌ینیدا دوای ئه‌وه دێت، كه سێی ئه‌م مانگه قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران له‌هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕرۆكهوانی ئه‌مریكا له به‌غدای پایته‌خت كوژرا كه یه‌كێك بو له كه‌سایه‌تیه نزیكه‌كانی خامنه‌یی.