پێشمەرگەكە بەخاكسپێردرا..حاجی مەسیفی بۆ خەندان:پارتی و یەكێتی لیژنەیەكی باڵا لەو بارەیەوە پێكدەهێنن
خەندان-
ئەمڕۆ پێشمەرگەكەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە زێدی خۆی بەخاكسپێرداو ئەندامێكی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پارتی و یەكێتی لیژنەیەكی باڵا لەو بارەیەوە پێكدەهێنن. دەشڵێت،"پارتی لە رێگەی سیناریۆی جیاوازەوە كادیرەكانمان دەگرێت".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر كوژرانی پێشمه‌رگه‌كه‌ی پێكده‌هێنێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێتی له‌رێگه‌ی دادگاوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات".
حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌خه‌ندان-ی رایگه‌یاند،"لە دوێنێوە ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رپرسانی دیكه‌ی یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌ناو زیندانه‌كانی پارتی ئاگاداركردوه‌ته‌وه."
وتیشی:" سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی سه‌رقاڵی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵایه له‌گه‌ڵ پارتی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی توێكاریه‌كانی پزیشكی دادی سلێمانی، مه‌سیفی ئاشكرایكرد، "راپۆرتی توێكاری تا ئێستا نه‌دراوه‌ته هیچ كه‌سێك و توێكاری زۆر باشی بۆ كراوه، به‌ڵام له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه، گومان ده‌كرێت ئه‌شكه‌نجه‌ی توند درابێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتیش، رایگه‌یاند، "هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئەوەیە له‌رێگای دادگاوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه تا ئێستا دو كادری دیكه‌ی یه‌كێتی ده‌ستگیركراون هه‌ریه‌كه‌شیان تۆمه‌تێكیان بۆ دروستكراوه، چونكه پارتی چه‌ندین سیناریۆو تۆمه‌ت بۆ ده‌ستگیركردنی كادرانی یه‌كێتی دروستده‌كات".
ئەمڕۆ پێشمەرگەكەی یەكێتی بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكارو بەرپرسانی یەكێتی له‌گوندی سیساوای سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی هه‌ریری قه‌زای شه‌قڵاوه به‌خاك سپێردرا.
دوێنێ هاوڵاتی مه‌جید ئیبراهیم ته‌مه‌ن 38 ساڵ، دوای سێ رۆژ مانه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به خنكاوی دۆزرایه‌وه و ئاسایشی هه‌ولێریش رایگه‌یاند كه خۆی خنكاندوه، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پشنینی زیاتر بۆپزیشكی دادی سلێمانی گواسترایه‌وه.