به‌غداد؛ ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ دۆزرایه‌وه
خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ته‌رمی كچێكی 15 ساڵ له‌ناوچه‌ی سه‌دری رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غداد رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵیان له‌گه‌ڕه‌كی تارق له‌ناوچه‌ی مه‌دینه سه‌در دۆزریوهتهوه.
ته‌رمی ئه‌و كچه ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بوه، پێده‌چێت دوای كوژرانی له‌گه‌ڕه‌كی تارق-ی ناوچه‌ی سه‌در فڕێدرابێت
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ته‌رمی ئه‌و كچه ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بوه، پێده‌چێت دوای كوژرانی له‌گه‌ڕه‌كی تارق-ی ناوچه‌ی سه‌در فڕێدرابێت.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی گواستراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی ناجێگیری ئه‌منی دۆخی ناوچه‌كانی به‌غدادو خواروی عێراقه‌وه، كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و چالاكوانان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو روی له‌زیادبون كردوه.
له‌دواین كردهوهشیاندا، به‌چه‌كی بێده‌نگ ده‌ستدرێژی گوله‌یان له‌ژنه چالاكوانێكی بواری پزیشكی كردوه به‌ناوی هودا خزه‌یر، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".