بارزانی هیوای زوچاكبونەوەی بۆ سیستانی دەخوازێت
خەندان-
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەواڵی تەندروستی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق دەپرسێت و هیوای زوچاكبونەوەی بۆ دەخوازێت.
لە راگەیەندراوێكدا بارەگای بارزانی رایگەیاندوە،"لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەكان ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید سیستانی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 1ـی 2020 مەسعود بارزانی پەیامێكی بۆ خانەوادەی سەماحەتی سەید سیستانی و مەقاماتی مەرجەعییەت نارد."
لەو پەیامەدا بارزانی هەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و لە خودای مەزن هیوای شیفا و چاكبونەوەی خێرای بۆ خواست
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە،"لەو پەیامەدا بارزانی هەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و لە خودای مەزن هیوای شیفا و چاكبونەوەی خێرای سەماحەتی سەید سیستانی خواست."
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئاشکراشیکرد، شه‌وی چوارشەممە، عه‌لی سیستانی له‌كاتی رێكردندا به‌ربوه‌ته‌وه‌و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه. له‌ئێستاشدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی ئه‌نجامدراوه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتو بوه، باری ته‌ندروستی جێگیره.
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ساڵی 1930 له‌شاری مه‌شهه‌دی ئێران لە دایكبوه‌و له‌ئێستاشدا لەشاری نەجەف دادەنیشێت.