به‌تاوانی كوشتن كارمه‌ندێكی چاكسازی زیندانیانی به‌غداد ده‌ستیگركرا
خەندان -
كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی چاكسازی زیندانیانی به‌غداد به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن ده‌ستیگركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌كان كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی چاكسازی زیندانیانی به‌غدایان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن له‌ناوچه‌ی كه‌مالیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد ده‌ستگیركرد.
هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رونیشیكردوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی ناجێگیری ئه‌منی دۆخی ناوچه‌كانی به‌غدادو خواروی عێراقه‌وه، كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و چالاكوانان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو روی له‌زیادبون كردوه.
له‌دواین كردهوهشیاندا، ئێواره‌ی دوێنێ به‌چه‌كی بێده‌نگ ده‌ستدرێژی گوله‌یان له‌ژنه چالاكوانێكی بواری پزیشكی كردوه به‌ناوی هودا خزه‌یر، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".