نوێنەرانی خۆپیشانده‌رانی كه‌ربه‌لا بۆ سه‌ردانیكردنی سیستانی ده‌چنه نه‌خۆشخانه
خەندان -
وه‌فدێكی چالاكوان و رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌رانی كه‌ربه‌لا سه‌ردانی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق –یان له‌نه‌خۆشخانه كرد.
ئه‌مڕۆ وه‌فدێك كه پێكهاتبون له‌چالاكوان و رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌رانی كه‌ربه‌لا، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌ته‌ندروستی عه‌لی سیستانی و سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ربه‌لایان كرد.
له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه‌شه‌وه كه خۆپیشانده‌ران بڵاویانكردوه‌ته‌وه، نیگه‌رانی خۆیان بۆ روداوه‌كه‌ی سیستانی ده‌ربڕیوه‌و هیوایان خواستوه، چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت و خودای گه‌وره شیفای بۆ بنێرێت.
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، عه‌لی سیستانی له‌كاتی رێكردندا به‌ربوه‌ته‌وه‌و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه، دوێنێ-ش نه‌شته‌ریه‌كی بۆ ئه‌نجامدرا.