به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌یه‌كی به‌غداد به‌تاوانی كوشتن ده‌ستگیركرا
2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، هێزە ئەمنیەكانی بەغداد به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌یه‌كیان بەتاوانی ئەنجامدانی كوشتن ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كان، له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌خوێندنگه‌كانه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه رونیشیكردوه، له‌ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان راده‌ستی دادگا كردوه به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كان كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی چاكسازی زیندانیانی به‌غدادیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن له‌ناوچه‌ی كه‌مالیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد ده‌ستگیركرد.