چەكدارانی تاڵیبان بە كۆمەڵ خۆیان رادەست دەكەن
2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی زیاتر له 50 چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی تاڵیبان خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كردوه.
عه‌بد حه‌ی حتێبی وته‌بێژی ولایه‌تی غور رایگه‌یاند، زیاتر له 50 چهكاری خۆیان و چهكهكانیشیان راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه پێشتر به‌شداریان له‌كرده‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجامدابو، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن.
له ساڵی 2001ه‌وه و له‌دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، شه‌ڕی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌ستیپێكرد و له ئاكامدا ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌فغانستان و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان هێنا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه توندوتیژی له‌و وڵاته به‌رده‌وامه و ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژراون.