روسیا داوای دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كات
خەندان-
سێرگی لاڤیرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوا له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات ده‌ست به‌دانوستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان.
سێرگی لاڤیرۆڤ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی سعودیه‌و ئیمارات و ئێران كردوه بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ن له‌نێوان خۆیاندا‌و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
وڵاتانی كه‌نداو و ئێرانیش تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆگرنگی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و پاراستنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه
وتیشی:" وڵاتانی كه‌نداو و ئێرانیش تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆگرنگی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و پاراستنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌ست به‌هه‌نگاوی كرداری بكه‌ن و كۆببنه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، "بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بێت پێویسته دانوستان و كۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه".
داواكاریه‌كه‌ی حكومه‌تی روسیا له‌كاتێكدایه، دوای زیادبونی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئهمریكاو ئێران، په‌یوه‌ندی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش له‌گه‌ڵ ئێران چوه‌ته قۆناغی گرژی و ئاڵۆزیه‌وه.