هەواڵی کوردستان ئێستا

كرملین: لە نامەیەكدا حەفتەر سوپاسی پوتین-ی كردوە

كرملین: لە نامەیەكدا حەفتەر سوپاسی پوتین-ی كردوە
كرملین: لە نامەیەكدا حەفتەر سوپاسی پوتین-ی كردوە

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا لە نامەیەكدا سوپاسگوزاری خۆی گەیاندوەتە سەرۆكی روسیا سەبارەت بە هەوڵەكانی بۆ بەرپاكردنی ئاشتی لە لیبیا.

كۆشكی كرملین لە راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ هەینیدا بلاویكردەوە "خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا لەمیانی نامەیەكیدا سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا كردوە، تایبەت بە هەوڵەكانی بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئاشتی لە لیبیا".

بەگوێرەی كرملین، لە نامەكەی خەلیفە حەفتەردا هاتوە "بە تەواوی پشتگیری خۆمان بۆ هەوڵەكانی روسیا دەردەبڕین بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەو گفتوگۆیانەی پلان هەیە لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا ئەنجامبدرێت سەبارەت بە بەرپاكردنی ئاشتی لە لیبیا".

ئامادەم بۆ پەسەندكردنی بانگهێشتنامەكەتان


ئاماژەی بەوەشكردوە "ئامادەم بۆ پەسەندكردنی بانگهێشتنامەكەتان و سەردانیكردنی روسیا بەمەبەستی درێژەدان بەو گفتوگۆیانەی پێشتر دەستمانپێكردوە لەوبارەیەوە".

دوشەممەی رابردود، مۆسكۆ زنجیرەیەك گفتوگۆی سەبارەت بە چارەسەركردنی دۆخی ئێستای لیبیا دەستپێكرد و لەو گفتوگۆیانەشدا هەریەك لە وەزیرانی دەرەوەی روسیا و توركیا بەشداربون.