هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆگان: بێدەنگ نابین بەرامبەر كوشتنی سێ سەربازمان لە باكوری سوریا

ئەردۆگان: بێدەنگ نابین بەرامبەر كوشتنی سێ سەربازمان لە باكوری سوریا
ئەردۆگان: بێدەنگ نابین بەرامبەر كوشتنی سێ سەربازمان لە باكوری سوریا

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

سەبارەت بە كوشتنی سێ سەربازی توركیا لە باكوری سوریا، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند "ئەو كارە بێوەڵام نابێت".

وەڵامی گونجاومان دەبێت


لەمیانی لێدوانێكیدا ئەمرۆ هەینی رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە كوشتنی سێ سەربازی توركیا لە ناوچەكانی باكوری سوریادا رایگەیاند "ناتوانین بێدەنگبین لە ئاست ئەو هێرشەدا و وەڵامی گونجاومان دەبێت".

لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوەی لە ئێستادا لە پارێزگای ئیدلیب رودەدات بەڵگەیەكی رونە لەسەر پابەندنەبونی رژێمی سوریا بەو هەنگاوانەی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئاگربەست لەو پارێزگایەدا گرتومانەتەبەر".

دوێنێ پێنجشەممە، ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی ناوچەی سەرێ كانێ لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات، سێ سەربازی توركیا گیانیانلەدەستداوە.

پاش ئەو هەواڵانە، وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "سێ سەربازی وڵاتەكە لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا لە باكوری سوریا كوژراون".