هەواڵی کوردستان ئێستا

روانگەی سوری: توركیا هەزاران چەكداری سوریای ناردوەتە لیبیا

روانگەی سوری: توركیا هەزاران چەكداری سوریای ناردوەتە لیبیا
روانگەی سوری: توركیا هەزاران چەكداری سوریای ناردوەتە لیبیا

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئامار و ژمارەی كوژراوانی ئەو چەكدارە بەكرێگیراوانەی بڵاوكردەوە، كە لە لایەن توركیاوە، لە باكوری سوریاوە نێردراونەتە لیبیا.

لە راگەیەندراوێكیدا روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاماری ئەو چەكدارانە خراوەتەڕو كەلە ماوەی رابردودا بەرامبەر موچەیەكی دیاریكراو لە سوریاوە بەرەو لیبیا بە مەبەستی بەشداریكردن لە جەنگی ئەو وڵاتە بەڕێكەوتون، كە بەپێی زیانیارییەكان ئەو كارە لە لایەن توركیاوە سەرپەرشتیدەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە ئێستادا سێ هەزار و 250 چەكداری گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە توركیا كە لە باكوری سوریادان، چونەتە تەرابلس-ی پایتەختی لیبیا بە مەبەستی روبەڕوبونەوەی هێزە چەكدارییەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا لەو وڵاتە.

 تا ئێستا 19 لەو چەكدارە سوریانەی لە لایەن توركیاوە نێدراون كوژراون


ئاماژە بەوەشكراوە، لەمیانی روبەڕوبونەوەكاندا لە لیبیا، داتاكان دەڵێن تا ئێستا 19 لەو چەكدارە سوریانەی لە لایەن توركیاوە نێدراون كوژراون.

زانیارییەكانی نێو ئەو راپۆرتانەی روانگەی سوری بڵاویكردونەتەوە رونیانكردوەتەوە "سەرەتا و لە هەنگاوی یەكەمدا هەزار و 750 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا نێردراونەتە لیبیا، دواتریش هەزار و 500 چەكداری دیكە نێرداونەتە سەربازگەكانی توركیا بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشق و بە شێوەیەكی خیرا كارەكانیان بۆ ئەنجامدراوە تا بچنە شوێنی مەبەستی روبەڕوبونەوەكان".

روانگەی سوری باس لەوەشدەكات، "لەماوەی چەند رۆژی رابردودا زیاتر لە پێنج لەو چەكدارە بەكرێگیراوانەی توركیا لە تەرابلس كوژراون لاشەی هەندێكیان گەڕێندراوەتەوە ناوچەكانی حەلەب، بەوەش ژمارەی ئەو چەكدارە كوژراوانەی نزیك لە توركیا كە لە روبەڕوبونەوەكانی لیبیادا كوژراون گەیشتوەتە 19 چەكدار".