عەلی باپیر نامەیەک ئاڕاستەی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەکات
خەندان-
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس و ده‌ستخۆشییتان ئاڕاسته بكه‌م لە پای هه‌ڵوێستان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای به‌ناو چاكسازیی"، دەشڵێت "كۆمه‌ڵ بڕیاری داوه ڕاسته شه‌قامی پێغه‌مبه‌ران بگرێ بەهۆی هیچ ترس و تهماعێكهوه، ده‌ستبه‌رداری نه‌بێ".
به‌پێویستی ده‌زانم لە پای هەڵوێستان لەسەر پڕۆژەیاسای بەناو چاکسازی سوپاس و ده‌ستخۆشییتان ئاڕاسته بكه‌م
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستانی کردوە ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس و ده‌ستخۆشییتان ئاڕاسته بكه‌م له‌سه‌ر كۆی كار و چالاكییه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانتان، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌تان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای به‌ناو چاكسازیی كه جێی داخ و خه‌فه‌ته ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه و ده‌نگه‌ده‌نگی چاكسازیی كه ده‌كرا له‌شتێكی وادا كورت هه‌ڵبێ!".
هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنه‌كات له‌و ڕاسته‌ڕێیه لابده‌ن
رونیشیکردوەتەوە، "كۆمه‌ڵی ئیسلامیی شانازیی ده‌كات به ئێوه‌و برایانی دیكه‌شتان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كه هه‌رده‌م له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریی لێكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌دارو چه‌سپاندنی دادگهرییو، پێشگیریی لێ كردن و ڕیشه‌كێشكردنی سته‌م و چینایهتییو قڕیی‌و پڕیی دان‌و، هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنه‌كات له‌و ڕاسته‌ڕێیه لابده‌ن، چونكه خوای میهرهبانو كارزان تێكڕای پێغه‌مبه‌رانی “علیهم الصلاة والسلام” بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی به‌مانای فراوانیی‌و، نه‌هێشتنی ستهمو زۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ناردوون وه‌ك فه‌رموویه‌تی: (لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ…) الحديد -25-".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش بڕیاری داوه: ڕاسته شه‌قامی پێغه‌مبه‌ران بگرێ و بەهۆی هیچ ترس و تهماعێكهوه، ده‌ستبه‌رداری نه‌بێ
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، "كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش بڕیاری داوه: ڕاسته شه‌قامی پێغه‌مبه‌ران بگرێ‌و، له‌ژێر هیچ گوشارێكداو، به‌هۆی هیچ ترس‌و تهماعێكهوه، ده‌ستبه‌رداری نه‌بێ".