هەواڵی کوردستان ئێستا

لە روداوێکی هاتوچۆدا دو کەس گیانیان لەدەستدا

لە روداوێکی هاتوچۆدا دو کەس گیانیان لەدەستدا
لە روداوێکی هاتوچۆدا دو کەس گیانیان لەدەستدا

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لە قەزای شێخان رویداوە و بەوهۆیەوە دو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دو کەسی دیکەش برینداربون.

ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دوەم روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی قەزای شێخان رویداوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دوەم روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی قەزای شێخان رویداوە و بەهۆیەوە دو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و دو هاوڵاتیش بە سەختی برینداروبون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.

سەرجەم قوربانییەکانیش ئەندامی یەک خێزانن

هاوکات روداوەکەی ئەمڕۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر رویداوە و سەرجەم قوربانییەکانیش ئەندامی یەک خێزانن.

روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.