پهیامی پیرۆرباییی سهرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردستان تیڤی
هەولێر-KDP.info- بەڕێزان بەڕێوبەر و ئەنجومەنی كارگێڕی و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی بیست و یەك ساڵ بەسەر دەسپێكی كار و خەباتی میدیاییتاندا، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی كوردستان تیڤی بەر لە بیست و یەك ساڵ و لە هەلومەرجێكی سەختدا، وەك یەكەم كەناڵی ئاسمانی كە لە خاكی كوردستانەوە بەرنامەكانی پەخش كرد، وەرچەرخان و پێشڤەچوونێكی گرنگ بوو لە ڕهوتی كاروانی راگەیاندنی كوردستاندا. لەو ساتهوه تا ئەمڕۆ لە گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستان و دروستكردنی ڕایەڵەیەك لەگەڵ كوردستانییانی تاراوگە و لە خزمەتكردنی كولتوور و زمان و هونەری كوردستانی، هاوشانی هەموو كەناڵه میدیاییەكانی دیكەی كوردستان، ڕۆڵێكی بەرچاوی بینیوە و دەبینێ، هەمیشەش هەوڵی داوە ڕاستگۆیانە و هاوسەنگانە و پیشەییانە مامەڵە بكات، بۆیە بهردهوام سەنگ و ڕێزی خۆی وەك میدیایەكی بەرپرسیار و نیشتمانی پاراستووە.
لەم یادە پیرۆزەدا، ئومێدەوارم ئەم دەزگا دێرینه هەر لە گەشە و پەرەسەندندا بێت و هاوشانی دەزگا و كەناڵ و دامەزراوە میدیاییەكانی دیكەی كوردستان پێكەوە خزمەت بە پەیامی تەبایی و یەكڕیزی و بەرژەوەندییە باڵاكانی کوردستانییان بكەن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
١٧/١/٢٠٢٠