هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆیە؛ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رۆژدا قەدەغە دەکرێت

کۆیە؛ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رۆژدا قەدەغە دەکرێت
کۆیە؛ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رۆژدا قەدەغە دەکرێت

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
قائیمقامیەتی کۆیە رایگەیاند، لە پێناوی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ لە رۆژی 17ی ئەم مانگەوە رێگا بە هاتوچۆی  ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رۆژدا نادرێت.

دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریانداوە هاتوچۆی  ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رۆژدا قەدەغەبکرێت

لە راگەیەنراوێکدا  قائیمقامیەتی کۆیە رونیکردوەتەوە، دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و هەردو پاریزگای هەولێر و سلێمانی بڕیاریانداوە کە لە رۆژی هەینی 17ی ئەم مانگەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاوەکو کاتژمێر حەوتی ئێوارە قەدەغەبکرێت.

هۆکاری بڕیارەکە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ لە کۆیە 

لەبارەی هۆکاری بڕیارەکەش ئەوە خراوەتەڕو، لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ لە کۆیە و بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی شارەکە بڕیارەکە دەخرێتە بواری جێببەجێکردنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی ئەوەی کۆیە دەکەوێتە نێوان شارەکانی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین وەکو دەروازەیەک بۆ گواستنەوەی نەوت لەلایەن بارهەڵگراکانەوە بەرکاردەهێندرێت و لەماوەی رابردوشدا چەندین روداوی هاتوچۆ لە رێگا سەرەکییەکانی ئەو شارەدا رویانداوە.