هەواڵی کوردستان ئێستا

پێنتاگۆن هۆكاری درەنگ ئاشكراكردنی برینداربونی سەربازانی لە عێراق ئاشكرادەكات

پێنتاگۆن هۆكاری درەنگ ئاشكراكردنی برینداربونی سەربازانی لە عێراق ئاشكرادەكات
پێنتاگۆن هۆكاری درەنگ ئاشكراكردنی برینداربونی سەربازانی لە عێراق ئاشكرادەكات

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا (پێنتاگۆن)، سەبارەت بە درەنگ ئاشكراكردنی ژمارەی ئەو سەربازانەی وڵاتەكەی كە لە هێرشە موشەكیەكەی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانیان لە عیراق برینداربون رونكردنەوەیدا.

تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی، لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە "هۆكاری درەنگ ئاشكراكردنی ژمارەی سەربازانی بریندار و جیاوازی لە لێدوانەكانی پێنتاگۆن-دا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەماوەی چەند رۆژێكدا كاریگەری هێرشەكە بەسەر سەربازەكانەوە دەركەوتوە".

هەندێك لە سەربازەكانمان مێشكیان زەبری بەركەوتوە


ئەو بەرپرسە لەمیانی لێدوانەكەیدا بۆ سی ئێن ئێن ئاشكرایكردوە "لەوكاتەدا هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخەكە كردوە و كاریگەری هێرشەكە چەند رۆژ دواتر دەركەوتوە كە بەهۆی دەنگی تەقینەوەكان و هێرشە موشەكییەكانەوە، هەندێك لە سەربازەكانمان مێشكیان زەبری بەركەوتوە".

چەند رۆژ لەمەوبەر، بیڵ ئوربان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "لەكاتێكدا بەهۆی هێرشەكەی رێكەوتی 8ی كانونی دوەم بۆ سەر سەربازگەی عێراق هیچ سەربازێكمان گیانیلەدەستنەداوە، بەڵام دەركەوتوە ژمارەیەك لە سەربازەكانمان (هەندێك سەرچاوە دەڵێن 11 سەرباز) بەهۆی تەقینەوەكانەوە توشی زەبری مێشك هاتون و تا ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشكیدان".

ئەوە لەكاتێكدایە، دوابەدوای هێرشەكان بۆ سەر ئەو بنكە سەربازیەی عێراق كە لە پێشوازی هیزە ئەمریكییەكاندایە، مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "هێرشەكە هیچ كوژراو و بریندارێكی لە ریزەكانیاندا لێنەكەوتوەتەوە.