هەواڵی کوردستان ئێستا

پەروەردە هەفتەیەک پشو رادەگەیەنێت

پەروەردە هەفتەیەک پشو رادەگەیەنێت
پەروەردە هەفتەیەک پشو رادەگەیەنێت

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
بە گوێرەی کارنامەی پشوەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سبەینێ 18ی کانونی دوەم تاوەکو رۆژی 25ی ئەم مانگە لە سەرجەم خوێندگاکانی هەرێمی کوردستاندا  بەهۆکاری کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم پشو دەبێت.

لە رۆژی 18ی ئەم مانگە تاوەکو رۆژی 25ی مانگ پشوی فەرمی دەبێت

بە گوێرەی خشتە پشوەکانی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستاندا بە تێکڕا 26 رۆژ وەکو پشوی فەرمی دیاریکراوە، بە گوێرەی خشتەکە لە رۆژی 18ی ئەم مانگە تاوەکو رۆژی 25ی مانگ پشوی فەرمی دەبێت بەهۆکاری کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم.

رۆژی شەممە 25ی مانگ دەوامی خوێندکاران لە هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکاتەوە


هەرچەندە بە گوێرەی خشتەکەی حکومەتی هەرێم رۆژی 23ی کانونی دوەم دواین رۆژی پشودەبێت بەڵام بەو پێیەی دەکەوێتە کۆتایی هەفتە، رۆژی شەممە 25ی مانگ دەوامی خوێندکاران لە هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سەر بە حکومەتی هەرێم بەڕێوەچو و لە هەفتەی داهاتوشەوە وەرزی دوەمی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.