هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆمپیۆ: سزا بەسەر ئەو كۆمپانیا چینیانەدا دەسەپێنین كە مامەڵەیان لەگەل ئێراندا هەیە

پۆمپیۆ: سزا بەسەر ئەو كۆمپانیا چینیانەدا دەسەپێنین كە مامەڵەیان لەگەل ئێراندا هەیە
پۆمپیۆ: سزا بەسەر ئەو كۆمپانیا چینیانەدا دەسەپێنین كە مامەڵەیان لەگەل ئێراندا هەیە

2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی سزا بەسەر ئەو كۆمپانیا چینیانەدا دەسەپێنێت كە مامەڵە و هەماهەنگیان لەگەڵ ئێراندا هەیە.

لەمیانی لێدوانێكی رادیۆییدا، مایك پۆمپیۆ،وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وەڵامی پرسیارێكیدایەوە سەبارەت بە ئەگەری پابەندبونی چین بە وەستاندنی كرینی نەوت لە ئێران و وتی "ئەنجامدانی ئەو كارە و كرینی نەوت لە ئێران نایاساییە".

ئاماژەی بەوەشكرد "كرینی نەوت پێشێلكارییە لە یاساكانی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا و تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ سەپاندنی سزاكانمان بەسەر هەر لایەنێكدا، كە پێشێلكاری یاساكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بكات".

وتیشی "ئەگەر هەر كۆمپانیایەك یاخود دامەزراوەیەكی چینی كەلوپەل لە ئێران بكڕێت و یاساكانمان پێشێلبكات، تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینەكار بۆ سەپاندنی سزاكانمان بەسەر سەرجەم ئەوانەی پێشێلكاری ئەنجامدەدەن".

رێكەوتی 12ی كانونی دوەم، ستیڤن منوچین-ی وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند "دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی لە گفتوگۆدان لەگەل بەرپرسانی چیندا، تا پەكین چیدی نەوت لە ئێران نەكڕێت"، وتیشی "واشنتن لەماوەی رابردودا سزای بەسەر  ژمارەیەك كۆمپانیای چینیدا سەپاندوە، كە نەوتی ئێرانییان كریوە".