هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی ناوخۆی کوێت باری نائاسایی راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی کوێت باری نائاسایی راگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی کوێت باری نائاسایی راگەیاند

2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی کوێت رایگەیاند، دوای دروستبونی گرژییەکان لە هەر یەک لە ئێران و عێراق، سەربازانی ئەمریکی و خێزانەکانیان لە کوێت نامەی "هەڕەشەئامێزیان" پێگەشتوە بەوهۆکارەش کوێت باری نائاسایی راگەیاندوە.

ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی پاراستنی سنور و تەواوی هێزە سەربازییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

ئەو سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی هەواڵی کوێت-ی راگەیاندوە، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی پاراستنی سنور و تەواوی هێزە سەربازییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سیستەمی چاودێری سەربازیش چالاکراوە.

لە ئێستادا لە نێوان لایەنی کوێتی-عێراقی و کوێتی-ئێرانی هەماهەنگی هەیە بە ئامانجی رێگری لە هەر هێرشیکی وشکانی و ئاسمانی

رونیشکردوەتەوە، لە ئێستادا لە نێوان لایەنی کوێتی-عێراقی و کوێتی-ئێرانی هەماهەنگی هەیە بە ئامانجی رێگری لە هەر هێرشیکی وشکانی و ئاسمانی، لە هەمانکاتیشدا هێزی دەریایی لە ئاوە هەرێمایەتییەکاندا چالاکن و رێگری لە هەر هێرشێک دەکەن کە خاکی کوێتدا بکات ئامانج.

بەشێک لە کەسانی لایەنگری تاران نامەی "هەڕەشەئامێز"یان بۆ خانەوادەی سەربازانی ئەمریکی ناردوە

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردودا مایک بێرنز وتەبێژی فیرقەی 82ی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی فۆرت براج ئاماژەی بەوەکردبو، بەشێک لە کەسانی لایەنگری تاران نامەی "هەڕەشەئامێز"یان بۆ خانەوادەی سەربازانی ئەمریکی ناردوە و ئەوانیش رێکاری پاراستنی سەربازەکانیان لەبەرچاو گرتوە.