پاكستان: تاران ده‌یه‌وێت گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان كه‌مبكاته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ تاران و واشنتن بۆیان دەکەوتوە، كه ئێران ده‌یه‌وێت گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
شا مه‌حمود قرشی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستا دوای پێنج رۆژ له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئێران لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له واشنتن كۆبوه‌وه رایگه‌یاند، تاران ده‌یه‌وێت گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌مبكاته‌وه.
ئێرانییه‌كان نایانه‌وێت دۆخی ناوچه‌كه ناسه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت بۆیه له‌ئێستادا هه‌وڵیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ تا گرژییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێرانییه‌كان نایانه‌وێت دۆخی ناوچه‌كه ناسه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت بۆیه له‌ئێستادا هه‌وڵیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ تا گرژییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه.
گرژیی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئهمریكاو ئێران دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران زیاتربو
گرژیی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئهمریكاو ئێران دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران زیاتربو، دوای ئەوەی بەرەبەیانی سێی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە کوژرا.
پێشتریش به‌رپرسانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا رایانگەیاندبو، نایانه‌وێت جه‌نگ و شه‌ڕو ئاڵۆزیی زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئێران روبدات.