جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەبارەی ئەدای نوێنه‌رانی بزوتنەوەکە لە حکومەت و پەرلەمان گفتوگۆ دەکات
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆدهبێتهوە و لەبارەی سێ تەوەرەوە گفتوگۆ دەکات، گرنگترین تەوەری کۆبونەوەکەش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ئه‌دای نوێنه‌رانی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
چالاكی موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، كاتژمێر 10:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆ دەکات.
كۆبونه‌وه‌كه سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت یه‌كه‌میان، تاوتوێكردنی باردۆخی ئێستای عێراق ناوچه‌كه ده‌بێت
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبونه‌وه‌كه سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت یه‌كه‌میان، تاوتوێكردنی باردۆخی ئێستای عێراق ناوچه‌كه ده‌بێت، دوای کوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌ری دوه‌میش چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك پرسی ناوخۆیی گۆڕانه كه په‌یوه‌سته به‌ستنی كۆنفرانس و رێكخستنه‌وه‌ی ژوره‌كان.
هه‌ندێك ژوری بزوتنەوەی گۆڕان رێكخهریان نیه‌و هه‌ندێكیشیان پێویستیان به‌دانانی ئه‌ندامی زیاتر هه‌یه
موهه‌ندیس باسی لەوەشکرد، "هه‌ندێك ژوری بزوتنەوەی گۆڕان رێكخهریان نیه‌و هه‌ندێكیشیان پێویستیان به‌دانانی ئه‌ندامی زیاتر هه‌یه، بۆیه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و گرفتانه دهخرێنهبهرباس و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه".
ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌ئه‌دای نوێنه‌رانی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان
رونیشیکردەوە، ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌ئه‌دای نوێنه‌رانی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا راپۆرتێك ده‌خرێته‌ڕو.