خۆپیشانده‌ران داوای دادگایی‌کردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی دەکەن
خۆپیشانده‌رانی به‌سرە له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێكه‌وه داوای دادگاییكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق دەکەن به‌تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشاندەران.
لە 25ی ئۆکۆتبەری ساڵی رابردوەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراق بەردەوامە و تا ئێستاش زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانی دیکەش برینداربون.
خۆپیشانده‌رانی به‌سرە لە خۆپیشاندانەکانیاندا دروشمی دادگایی‌کردنی عادل عەلبدولمەهدییان بەرزکردبوەوە
خۆپیشانده‌رانی به‌سرە دوێنێ لە خۆپیشاندانەکانیاندا دروشمی دادگایی‌کردنی عادل عەلبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراقیان بەرزکردبوەوە.
خۆپیشاندەران داوا لە دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ن، لێپرسینه‌وه له عادل عه‌بدولمه‌هدی بکات
خۆپیشاندەران هەروەها داوا لە دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ن، لێپرسینه‌وه له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی عێراق و فەرماندەی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بکات، بەتۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران.
یەکی مانگی رابردو، پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عه‌بدولمه‌هدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکرد، دوای ئەوەی دو رۆژ پێشتر لەوەڵامی داواکەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێشکەشی کردبو.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراقه‌وه تا ئێستا زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 23 هەزاریش برینداربون.