ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی ئه‌تۆمی ره‌وانه‌ی ژاپۆن ده‌كات
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ژاپۆن ده‌كات و ئاژانسێكی كۆریاش بڵاویکردەوە، ناردنی فڕۆكه‌كان به‌هۆی زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی كۆریای باكوره.
فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئوفۆتی ویلایه‌تی نبراسكا به‌ره‌و جه‌زیره‌ی ئوكیناوای ژاپۆن رەوانەکراوە.
ناردنی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییەی ئه‌مریكا بۆ ژاپۆن وه‌ك به‌دیلێك و گرنگیپێدانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بۆ زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور دێت
ئاژانسی یونهاب-ی كۆری بڵاویکردوەتەوە، ناردنی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییەی ئه‌مریكا بۆ ژاپۆن وه‌ك به‌دیلێك و گرنگیپێدانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بۆ زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور دێت، ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه چاودێری وردی بكات.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی نێردراوه بۆ جه‌زیره‌ی ئوكیناوا له‌جۆری WC-135 و توانای ئاشكراكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی هه‌یه
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی نێردراوه بۆ جه‌زیره‌ی ئوكیناوا له‌جۆری WC-135 و توانای ئاشكراكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی هه‌یه.
فڕۆكه‌ی جۆری WC-135 ناسراوه به مفینیكس" ده‌توانێت چاودێری هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكات، كه له‌رێگه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه ئه‌نجام بدرێت، پێشتریش له‌هیندستان و كۆریای باشور و پاكستان به‌كارهێندراوه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا دوای بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق به‌كارهێندراوه.