وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن نامەی پادشای وڵاتەکەی دەگەیەنێتە عێراق
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق لەبارەی دۆخی ناوچه‌كه و دوایین گۆڕانكاریه‌كان گفتوگۆ بکەن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غداو له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌یه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌یمه‌ن سه‌فدی لەکۆبونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕیوه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی شا عه‌بدوڵای دوه‌م پاشای ئوردن له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته عێراق
پێشتریش، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی شا عه‌بدوڵای دوه‌م پاشای ئوردن له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه".
شاعه‌بدوڵای دوه‌م پاشای ئوردن له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاداو له‌میانه‌ی وتارێكدا هۆشداریدابو له شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو ئێران.شا عه‌بدوڵای دوه‌م پاشای ئوردن له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاداو له‌میانه‌ی وتارێكدا هۆشداریدابو له شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو ئێران
شاعه‌بدوڵای دوه‌م ئاماژەی بەوەشکردبو، "دۆخێكی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێسه‌روبه‌ری له‌شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو ئێران له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستده‌بێت و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه".