لە ئەمریکا چوار کەس بە دەستڕێژی گوللـە کوژران
خەندان-
له‌ئه‌نجامی ده‌ستدرێژێكی گولله له‌شاری گرانتسگێل-ی ویلایه‌تی یوتای ئه‌مریكا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ده‌ستدڕێژی گولله‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه لە شاری گرانتسگێل-ی ویلایه‌تی یوتا ناسه‌قامگیری دروستبوه و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای روداوەکە بریندارەکان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی و ژمارەیەک تۆمەتباریش لەسەر روداوەکە دەستگیرکراون.
روداوەکانی ده‌ستدڕێژی گولله له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند جارێكه روده‌دەن و پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، هه‌مو رێوشوێنێكی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌بازرگانیكردن به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.