هەواڵی کوردستان ئێستا

روسیا: هەڵوێستەکانی وڵاتانی ئەوروپا رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە هەڵدەوەشێنێتەوە

روسیا: هەڵوێستەکانی وڵاتانی ئەوروپا رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە هەڵدەوەشێنێتەوە
روسیا: هەڵوێستەکانی وڵاتانی ئەوروپا رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە هەڵدەوەشێنێتەوە

2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-           

نێردەی روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، رێوشوێنەکانی چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، کە وڵاتانی ئەوروپا رایانگەیاندوە، وادەکات رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 هەڵبوەشێنێتەوە.

ڤاسیلی نیبینزیا، نێردەی روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، "بەداخەوە، ئەو هەنگاوەی هەرسێ وڵاتی ئەوروپی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا گرتویانەتەبەر بۆ کاراکردنی ڕێوشوێنی چارەسەکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی پڕۆسەی رزگاریکردنی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015".

ئەو هەنگاوەی وڵاتانی ئەوروپا جێگەی نیگەرانییە، دەبێتە هۆی زیادبونی گرژیی وئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

 

وەزارەتی دەرەوەی روسیاش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو هەنگاوەی وڵاتانی ئەوروپا جێگەی نیگەرانییە، دەبێتە هۆی زیادبونی گرژیی وئاڵۆزییەکانی ناوچەکە".

14ی ئەم مانگە لەبەیاننامەکەدا، ئەو سێ وڵاتەی ئەوروپا کە ئەندامی کارای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانن، رێوشوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015یان کاراکرد و رایانگەیاند، ئەوان پشتیوانی ئەمریکا ناکەن لەهەڵمەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئابوری بەسەر ئێراندا، لەهەمانکاتدا رێگەنادەن ئێران پابەندبونەکانی بەرێککەوتنەکە کەمبکاتەوە.

ئەوان رێگەنادەن بەوەی ئێران سەرپشک بکرێت لەپابەندبونی بەرێکارەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی

 

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەوان رێگەنادەن بەوەی ئێران سەرپشک بکرێت لەپابەندبونی بەرێکارەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی.

فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا دەشڵێن، هیچ رێگەیەکی تریان بۆ نەماوەتەوە جگە لە خستنەڕوی ئەو پڕۆسەیەی کە دواجار لە ئەگەری پابەندنەبوندا سەردەکێشێت بۆ سەپاندنی سزا لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.