زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنى ده‌رچووانى پۆلى 12 له زانكۆكان كارا كرا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند: وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی له زانكۆ و پەیمانگاكانی هه‌رێم لە ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆوە دەستپێدەکات و لە ئێستادا سیستەمەکە کاراکراوە و بۆ ماوەى ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.
وه‌زاره‌كه راشیگه‌یاندووه، ده‌رچوانی ١٢ی ئاماده‌یی لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و ده‌رچووان بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد)، كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتووەته‌وه ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاندووە، لەبارەی پلانى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئەمساڵ بەهەر سێ سیستەمى خوێندنى (گشتى، پارالێڵ، ئێواران) لە زانکۆ حکومییەکان بریتییە، لە ٥٤ هەزار و ٥٣٧ کورسى، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووى وەرگرتن لە هەرێمى کوردستان پلانى وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە"، دەشڵێت، "پلانى داواکراوى زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بریتیە لە ٢٧ هەزار و ٦٣٠ کورسى خوێندن.
بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى وەرگرتن لە زانکۆكان کلیک لێره بکە