جێگره‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی دیاریكرا
2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
دوای هه‌شت رۆژ له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، هاوپه‌یمانی نیشتمانیی جێگره‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاریكرد.
ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكردوه كاربكرێت به‌ئامانجی راسته‌رێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و لێكۆڵینه‌وه له‌جێبه‌جێكردنی چاكسازیه داواكراوه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێكکه‌وتن كراوه بۆ دیاریكردنی حه‌سه‌ن شویرد وه‌ك جێگره‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه "كه‌سێكی لێهاتو و پاكه‌و شاره‌زای له‌كاری په‌رله‌مانی هه‌یه".
10ی ئه‌م مانگه، ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند.