خۆپیشاندانه "فراوانه‌كه‌ی" كه‌ركوك دواخرا
-
1/18/2020 2:35:00 PM
713 جار خوێندراوەتەوە
کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەکان لە کەرکوک
خەندان-
ئه‌گه‌رچی بڕیاربو سبه‌ی خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانی مامۆستا‌و خوێندكارانی كوردی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه بۆ چه‌ند رۆژێك دواخرا.
حه‌سیبه عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی هه‌موان ئاماده‌بوین بۆ گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشهكهنمان و به‌ڵێنی ته‌واویان پێداین".
به‌پشت به‌ستن بهبهڵێنهكان بڕیارماندا خۆپیشاندانه‌كان بۆ چه‌ند رۆژێك دوابخرێت ئه‌گه‌رنا سورین له‌سه‌ر داخوازیه‌كانمان
ئاماژەی بەوەشکر، "به‌پشت به‌ستن بهبهڵێنهكان بڕیارماندا خۆپیشاندانه‌كان بۆ چه‌ند رۆژێك دوابخرێت ئه‌گه‌رنا سورین له‌سه‌ر داخوازیه‌كانمان".
بڕیاربو سبه‌ی، خۆپیشاندانی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو له شاری كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت و ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دامه‌زراندنه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ده‌رببڕن
بڕیاربو سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، خۆپیشاندانی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو له شاری كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت و ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دامه‌زراندنه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ده‌رببڕن، كه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ناوه‌كان بڵاوكرایه‌وه و لایه‌نی كوردیش جه‌ختیكرده‌وه، نادادپه‌روه‌ری تێدایه و ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر عه‌ره‌ب دامه‌زراون و چه‌ند هاوڵاتیه‌كی كوردیش ناویان له‌لیستی دامه‌زراوه‌كان هاتوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كانی كه‌ركوكی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو پشتیوانی خۆیان بۆده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو دوپاتكرده و رایانگه‌یاند، "پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كه‌ین".