هەواڵی کوردستان ئێستا

کانی و کارێزەکان دەبنەوە....ئاوی ژێر زەوی ڕوو لە زیادبوونە

کانی و کارێزەکان دەبنەوە....ئاوی ژێر زەوی ڕوو لە زیادبوونە
کانی و کارێزەکان دەبنەوە....ئاوی ژێر زەوی ڕوو لە زیادبوونە

2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

دهۆک-KDP.info - بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی لە پارێزگائی دهۆک دەڵێ، بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران و بەفرەی هەرێمی کوردستانەوە ئاوی ژێر زەوی ڕوو لە زیادبوونە.

ئاو سامانێکی پڕداهاتی وڵاتانە، هەرێمی کوردستانیش بەپێی شوێنی جوگرافیاییەکەیەوە، کە شوێنیکی شاخاویی پڕ لە ئاو و باران و بەفرە، دەوڵەمەندە بەو سامانە سروشتییە.

خەلیل ئیسماعیل، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "لەم دوو ساڵەدا ئاوی ژێر زەوی ژمارەی پیوانەیی تۆمار کردووە و ئەویش بەهۆی ڕێژەی زۆری بەفر و بارانەوە بووە."

خەلیل ئاماژەیشی دا: 'لە ناوچە شاخاوییەکان ڕیژەی بەفر و باران زیاترە و ساڵی ڕابردوو ژمارەی پیوانەییی تۆمار کردووە، ئەمساڵیش چاوەڕوانین ئەو ڕێژەیە ببارێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی، بەو هۆیەشەوە چەندین کانی و کارێز بوونەتەوە."

کاروان بــــاعەدری