نوسینگەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ولێر و سلێمانی دەکرێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان دەکات دو نوسینگه‌ی وەزارەتەکە له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دەکاتەوە.
سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، رۆژانه زیاتر له 150 هاوڵاتی سلێمانی، هه‌ڵەبجه، راپه‌رین، گه‌رمیان و كه‌ركوك سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له فەرمانگەی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم نوسراوه‌كانیان بۆ واژۆ ده‌كرێت، دواتر سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، بەوەش گرفتێکی زۆر بۆ هاوڵاتیان دێتەپێشەوە لە جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای واژۆكردنی بەڵگەنامەیەکی هاوڵاتیان لە نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دواتر بۆ ناوچه‌ی ساڵحیه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ندێكجاریش به‌هۆی نه‌بونی دیكۆمێنتێك لهنوسراوهكانیان دوباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سلێمانی".
توانیمان ره‌زامه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ربگرین بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌ك له سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌شێوازی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی هاوڵاتیان كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، تا بتوانن له وڵاتانی جیهان به‌كاری بهێنن و وتی، "دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌شت مانگی رابردودا توانیمان ره‌زامه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ربگرین بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌ك له سلێمانی".
دو هه‌فته به‌ر له‌ئێستا شاندێک له‌به‌غداوه سه‌ردانی سلێمانیان كرد‌و باره‌گایه‌كیان به‌كرێ گرت و له‌ئێستاشدا شاندێک له‌سلێمانیه و سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداوستیهكان
رونیشیكرده‌وه، "دو هه‌فته به‌ر له‌ئێستا شاندێک له‌به‌غداوه سه‌ردانی سلێمانیان كرد‌و باره‌گایه‌كیان به‌كرێ گرت و له‌ئێستاشدا شاندێک له‌سلێمانیه و سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداوستیهكان و ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوش بریاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی سلێمانی بكات به‌مه‌به‌ستی به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه".
"خزمه‌تگوزاریه‌كه بۆ هه‌مو هاوڵاتیانە بۆیه له شاری هه‌ولێریش هه‌مان نوسینگه ده‌كرێته‌وه
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه له هه‌ولێر، سالار عه‌بدوڵا وتی، "خزمه‌تگوزاریه‌كه بۆ هه‌مو هاوڵاتیانە بۆیه له شاری هه‌ولێریش هه‌مان نوسینگه ده‌كرێته‌وه و له‌هه‌فته‌ی داهاتو كه وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كرد، هه‌ردو نوسینگه‌كه ده‌كاته‌وه".
ئەوەشی خستەڕو، "هاوڵاتیانی كه‌ركوك و خانه‌قین و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌توانن كاروباره‌كانیان له‌سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن".