بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌چین رویدا
2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.4 پله بەپێوەری رێخته‌ر له‌ناوچه‌ی شینجیانج-ی ویجوریهی سه‌ربه‌خۆ له‌باكوری رۆژئاوای چین رویدا.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، ئەمڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی به‌گوڕی 5.4 پله بەپێوەری رێخته‌ر لە چین رویداوە، كه پله‌یه‌كی به‌رزی بومه‌له‌رزه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا زیانه گیانی و مادییه‌كانی نه‌زانراون.
سه‌نته‌ری تۆڕی بومه‌له‌رزه‌زانی چین بڵاویكردوه‌ته‌وه، بومه‌له‌رزه‌كه له‌كاتژمێر 12:05 خولهك به‌كاتی په‌كین و به‌قوڵی 20 كیلۆمه‌تر له‌پارێزگای بایزاوات-ی ویلایه‌تی كاشغاری ناوچه‌ی شینجیانج رویداوه.
له‌ساڵی 1976 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 8.2 بۆ ماوه‌ی 10 چركه له‌ناوچه‌یه‌كی تانگشانی چین-ی دا‌و به‌وهۆیه‌وه 225 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه ئه‌وه‌ش به‌یه‌كێك له‌به‌هێزترین بومه‌له‌رزه‌كان داده‌نرێت.