هەواڵی کوردستان ئێستا

ڤیدیۆ..هەواڵی مردنی شازادە وەلید بن خالید بەدرۆدەخرێتەوە

ڤیدیۆ..هەواڵی مردنی  شازادە وەلید بن خالید بەدرۆدەخرێتەوە
ڤیدیۆ..هەواڵی مردنی شازادە وەلید بن خالید بەدرۆدەخرێتەوە

2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

لەچەند رۆژی رابردودا هەواڵی گیان لەدەستدانی خالید  بن وەلید بن تەڵا، شازادەی سعودیە کە ماوەی نزیکەی 15 ساڵە بێهۆشە، لە شەقامی سعوسی و تۆڕە کۆمەلاتیەکان بڵاوبوەتەوە، خانەوادەی ناوبراویش ئەو هەواڵە بەدرۆدەخەنەوە.

هەواڵی گیان لەدەستدانی خالید بن وەلید لەدو رۆژی رابردودا مشتومڕێکی زۆری لەسەربو، خانەوەداەکەشی دەڵێن "گیانی لەنەدستنداوە و باری تەندروستی وەک پێشو وایە".

مانگی ئایاری ساڵی رابردو، بۆ یەکەم جار دوای 14 ساڵ لە بێهۆشی شازادە وەلید بن خالد بن تەڵال سەری جوڵاند، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەلایەن خوشکەکەی ناوبراوەوە بڵاوکرایەوە، دەرکەوت کە وەلید بن خالد بن تەڵال سەری دەجوڵێت.

لەنوێترین  گرتە ڤیدیۆشدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوتەوە و رێکەوتی بڵاوبونەوەی دەگەرێتەوە بۆ12ی ئەم مانگە تیایدا دەردەکەوێت "شازادە نوستوەکە" هێشتا زیندوە و لەلایەن دایکەوە هاریکاریدەکرێت بۆ "راکێشانی" تیروپشکی خەلاتێکی 100 هەزار ریالی.

خالید بن وەلید بن تەڵا، لە ساڵی 2005 و لە بریتانیا توشی روداوێکی هاتۆچۆی کوشندە بو، کە ئەو کات بۆ خوێندنی زانستە سەربازیەکان لەوێ بو، لەو کاتەوە بێهۆشە و نازناوی شازادە نوستوەکەی بەسەردا بڕاوە.

euxE1Rb7qcs