هەواڵی کوردستان ئێستا

شارەزایەکی زانستە سیاسییەکان: داهاتووی هەریمی كوردستان ڕوونە

شارەزایەکی زانستە سیاسییەکان: داهاتووی هەریمی كوردستان ڕوونە
شارەزایەکی زانستە سیاسییەکان: داهاتووی هەریمی كوردستان ڕوونە

2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

سلێمانی -KDP.info- شارەزایەكی بواری زانستە سیاسییەكان باس لە پێگەی هەرێمی كوردستان دەكات لە دوای ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ و دەڵێت، ئەو لایەنانەی دەیانویست هەرێمی كوردستان تێك بشكێنن و پیرۆزییەكانی لەناو ببەن، ئیستا بینەری پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستانن لە ناوچەكەدا، ئەمەش بۆ سیاسەتی حەكیمانە و ئیدارەی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە. هەروەها وڵاتانی ناوچەكە لەوە تێگەیشتن هەرێمی كوردستان لە بەرەی خۆیەتی و ناچێتە ناو هیچ گەمەیەكی سیاسییەوە، هەربۆیە داهاتووی هەریمی كوردستان ڕوونە، كە كوردستانێكی بەهێزە.

ئەركان عومەر، شارەزای بواری زانستە سیاسییەكان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوە دەكات: "لە دوای ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر كە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی كۆمەڵێك كێشە و قەیران بووەوە، نەك هەر توانی ئەو ناخۆشییانە تێپەڕێنێ، بەڵكوو هەرێمی كوردستان وەك یەكێك لە ناوچە ئارام و بەهێزەكان دەردەكەوێت، هەربۆیە بووەتە جێگای متمانەی وڵاتانی نێودەوڵەتی، وەك دەبینین سەردانە یەك لە دوای یەكەكانی نوێنەرانی وڵاتانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان  سەلمێنەری سەنگی بەهێزی هەرێمی كوردستانە، هەروەها ئەو سیاسەتەی لە هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێ، سیاسەتێكی نەرم و دیپلۆماسییەکی بەهێزە، چونكە دەستی بە شەرعیەتێكی یاسایی و دەستوورییەوە گرتووە و بە دەستووریش داوای مافی خۆی دەكات."

عومەر گوتیشی: "بە دڵنیاییەوە چەقی قورساییی سیاسیی هەر ڕووداو و پێشهاتێک دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، چونكە هەولێر وەك ناوەندێكی دیاری پەخشی چارەسەركردنی كێشەكانە بۆ عێراق و ناوچەكە، كەوایە هەرێمی كوردستان لەسەر سیاسەتێكی لۆژیكی لە ناوچەكەدا دەجووڵێتەوە، بۆیە ئاسۆی دواڕۆژی كورد ڕوونە."

زریان كەمال